وێنه‌: خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره‌ كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه‌ و بینای پارێزگاش سوتێنرا

هەواڵ / عێراق :: 04/09/2018‌ :: 646‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه‌ ئه‌مینییه‌كان و خۆپیشانده‌رانی شاری به‌سره‌ بارگرژی تێكه‌وتوو، به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س كوژراوه‌ و چه‌ندینی دیكه‌ برینداربوون. 


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئه‌یلول، سه‌لام عه‌بول حوسه‌ین، چالاكوانی مه‌ده‌نی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان له‌ شه‌قامی سه‌عدی به‌رفراوان بوو، به‌ڵام به‌هۆی ته‌قه‌كردن له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، دوو كه‌س كوژران و چه‌ندینی دیكه‌ برینداربوون. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ خۆپیشانده‌ران به‌سه‌ر سێ میحوه‌ردا دابه‌شبوون، یه‌كه‌میان بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و دووه‌م بۆ دیوانی پارێزگا و سێهه‌میان لای كه‌ناڵی عێراقییه‌. 

هاوكات میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، هه‌زاران خۆپیشانده‌ری پارێزگای به‌سره‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر باڵه‌خانه‌ى پارێزگاكه‌ و ئاگریان له‌ بیناكه‌ به‌رداوه‌ و چه‌ندین چه‌كداری هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش برینداربوون.

 

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure