قەڵای شێروانە تائێستا نۆژەن نەکراوەتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 07/09/2018‌ :: 523‌ جار بینراوە

تاگ :: گەرمیان

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 
لەبومەلەرزە بەهێزەکەی ساڵی رابردوودا، قەڵای شێروانە لە قەزای کەلار زیانێکی زۆری بەرکەوت، سەرەڕای ئەوەی چەندین لایەنی حکومی و مەدەنی بەڵێنی چاککردنەوەیاندا، بەڵام تائێستا قەڵاکە چاکنەکراوەتەوە، بەوتەی بەرپرسێکی ناوچەکەش، تەنیا یەک رێکخراوی بریتانی هاوکاری ماددی کردون.


ساڵح سه‌مین، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى گه‌رمیان به‌دواڕۆژى راگه‌یاند: دواى روخانى به‌شێكى قه‌ڵاى شێروانه‌ به‌هۆى بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ى ساڵى رابردوو، قەڵاکە زیانى زۆری به‌ركه‌وت، ژماره‌یه‌كى زۆر له‌شاندى عێراقى، كوردستانى، رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و شوێنه‌وارناسه‌كان سه‌ردانى قەڵاکەیان کرد.

وتیشى: "هه‌موو ئه‌وانه‌ى سه‌ردانی قه‌ڵاكه‌یان كرد به‌ڵێنى ئه‌وه‌یاندا هاوكارده‌بن بۆ چاككردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى قه‌ڵاكه‌ و هێشتنه‌وه‌ و پاراستنى وه‌كو شوێنه‌وارێكى گرنگ له‌ سنوره‌كه‌دا، به‌ڵام له‌ ناویاندا ته‌نیا یه‌ك رێكخراوى بریتانى هاوکاری کردین و بەڵێنەکەیان بردەسەر و ئه‌وانى تر هیچ هه‌نگاوێكیان نه‌بووه‌". 

ساڵح سه‌مین باسى له‌وه‌شكرد: ئه‌و رێكخراوە بڕى 50 هه‌زار دۆلاری بۆ ته‌رخانكردوین و له‌ قۆناغى یه‌كه‌مدا بڕى 25 هه‌زار دۆلاریان پێداین، بۆ قۆناغى دووه‌مى پاره‌كه‌، داوایان لێكردین ئه‌ندازیارێك یان كه‌سێكى شاره‌زا له‌ شوێنه‌وار كار له‌ چاككردنه‌وه‌كه‌دا بكات ئه‌وكات هاوكارییه‌كه‌ ره‌وانه‌ ده‌كه‌ن. 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: پێشتر له‌ گه‌ڵ كه‌سێكى عه‌ره‌ب بۆ چاككردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى قه‌ڵاكه‌ رێككه‌وتون، به‌ڵام دواتر ئه‌و كه‌سه‌ نه‌هاتووە، ئێستاش چاوه‌ڕوانى وه‌ستایه‌كى شاره‌زاى ئێرانین كه‌ بڕیاره‌ سه‌ردانیان بكات بۆ چاككردنه‌وه‌ى قەڵاکە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure