بڕیارێك سه‌باره‌ت به‌ پڕۆژه‌كانى سلێمانى ده‌چێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 04/09/2018‌ :: 803‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سامان قوبادى 
ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئاشکرایدەکات، بڕى 41 ملیار دینار بۆ ته‌واوكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ بواره‌كانى (ئاو، كاره‌با، ئاوه‌ڕۆ، رێگه‌وبان و خوێندنگه‌) ته‌رخانده‌كرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بانكه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ به‌ خه‌رجكردنى پاره‌كه‌.


رێكه‌وت زه‌كى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلولى 2018 به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم بڕى 41 ملیار دینارى بۆ ته‌واوكردنى چه‌ندین پڕۆژه‌ ته‌رخانكردووه‌، كه‌ له‌ پێش قه‌یرانى دارایى و شه‌ڕى داعش راگیرابوون، بانكه‌كانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ بەخه‌رجكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ به‌ڵێنده‌ران، سبه‌ینێش ده‌ست به‌خه‌رجكردنى بودجه‌ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌ راگیراوانه‌ ده‌كرێت.

زه‌كى وتیشى "پڕۆژه‌كان له‌ بواره‌كانى ئاو و كاره‌با و ئاوه‌ڕۆ و رێگه‌وبان و خوێندنگه‌كانه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ناو شار و قه‌زا و ناحییه‌كان، به‌ڵام پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ و ئیداره‌ى گه‌رمیان و راپه‌ڕین ناگرێته‌وه‌".
  
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، 62 پڕۆژە بەبڕی زیاتر لە 41 ملیار دینار دەکەوێتەوە کار کە لە ساڵەکانی 2010 بۆ 2013 کاریان تێداکراوە و بەھۆی قەیرانی داراییەوە وەستابوون.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure