ئیسپانیا ره‌تیكرده‌وه‌ 400 بۆمبی (به‌ له‌یزه‌ر ئاڕاسته‌كراو) بفرۆشێته‌ سعودیه‌

هەواڵ / جیهان :: 04/09/2018‌ :: 115‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئەیلولی 2018 ئیسپانیا ره‌تیكرده‌وه‌ 400 بۆمبی (به‌ له‌یزه‌ر ئاڕاسته‌كراو) بداته‌ سعودیه‌ كه‌ سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بیی دژی حوسییه‌كان له‌ یه‌مه‌ن ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ساڵی 2015 رێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئیسپانیا و سعودیه‌ كراوه‌ بۆ پێدانی ئه‌و 400 بۆمبه‌، به‌ڵام ئه‌مڕۆ په‌شیمانبووه‌ته‌وه‌ پێی بفرۆشێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئیسپانیا له‌راپۆرتێكی رادیۆی "كادینا سیر"دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ حكومه‌تی ئێستای ئیسپانیا كه‌ سۆسیالیسته‌كان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن سووره‌ له‌سه‌ر گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ سعودیه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بۆمبانه‌ به‌ ئیسپانیای داوه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی 10.6 ملیۆن دۆلاره‌، چونكه‌ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ حكومه‌تی پێشووی پارێزگاران كردوویه‌تی.

هۆكارى په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئیسپانیا له‌و رێككه‌وتنه‌، به‌هۆی بۆردومانێكی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌ سه‌ركردایه‌تی سعودیه‌ بووه‌ لە یەمەن كه‌ له‌ مانگی ئابی 2018 ئه‌نجامیدا و بووه‌هۆی كوشتنی ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا 40 منداڵ. 

شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌ مانگی ئازارى 2015 ده‌ستیپێكرد و له‌وكاته‌وه‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژراون كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه‌ خراپترین دۆخی مرۆیی له‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشتر رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، ئیسپانیا یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌كانی پێدانی چه‌كە به‌ سعودیه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە