تەقینەوەیەك لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەقاهیرە روویدا

هەواڵ / جیهان :: 04/09/2018‌ :: 137‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
هێزە ئەمنییەكانی میسر كەسێكیان دەستگیر كرد دوای ئەوەی بۆمبێكی فڕێداوەتە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەقاهیرە و تەقیوەتەوە، بەپێی سەرچاوەكانی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش، رووداوەكە قوربانی لێنەکەوتوەتەوە.

 

باڵیۆزخانەكە دەكەوێتە گاردن سیتی لەقاهیرەی پایتەخت كە ژمارەیەكی زۆر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی وڵاتانی دیكەی لێیە، پاسەوانییەكی توند لە ناوچەكە هەیە.

 

بەوتەی سەرچاوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی میسر بۆ bbc، كەسێك جانتایەكی بۆمبڕیژكراوی پێبووە و لەدەوروبەری باڵیۆزخانەی ئەمریكا تەقاندویەتییەوە.

 

باڵیۆزخانەكەش لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتویتەر نووسیوێتی "لەڕووداوەكە ئاگادارین و داوامانكردووە، هاووڵاتیان نزیك ناوچەكە نەكەون".

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا ئەوەشی خستۆتەڕوو، شەقامی سیمۆن بۆلیڤار هاتوچۆ تێیدا وەستاوە و هۆشداریی داوە لە خراپبوونی دۆخەكە و داوایکردووە ئەمریکییەکان نزیک نەبنەوە لەو شوێنە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure