نرخی تمەن گەورەترین دابەزینی بە خۆیەوە بینی

هەواڵ / ئابوری :: 04/09/2018‌ :: 17043‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی ئەیلولی 2018، به‌هاى تمه‌نى ئێرانى به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رده‌وامبوو له‌ دابه‌زین و پاشنیوه‌رۆ له‌ بازاڕه‌كانى ئیراندا دۆلارێك به‌ 13900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه‌ له‌ مێژوودا کە دراوى ئێرانى تۆمارى ده‌كات، له‌ كاتێكدا دوێنى دووشەممە دۆلارێك به‌ 13000 تمه‌ن بوو.

ماڵپه‌ڕى bonbast.com كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى به‌هاى دراوى ئێران ده‌كات، پاشنیوڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4 ى ئه‌یلولی 2018 بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ به‌هاى تمه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین به‌رامبه‌ر دۆلار و دۆلارێك به‌ 13900 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوەكرا.

له‌دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێراندا، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان داڕما و به‌رده‌وامیش روو له‌ دابه‌زینه‌ و پێشبینیش ده‌كرێت به‌هاكه‌ى زیاتر دابه‌زێت. 

له‌بازاڕه‌كانى كوردستاندا به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ یەک ملیۆن و 280 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure