په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیسرائیل و عه‌ره‌ب به‌ره‌و ئاسایبوونه‌وه‌ى زیاتر ده‌چن

هەواڵ / جیهان :: 04/09/2018‌ :: 125‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكرایكرد په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان وڵاته‌كه‌ى و ده‌وڵه‌ته‌ عه‌ره‌بیه‌ سه‌ره‌كییه‌كان، ورده‌ ورده‌ به‌ره‌و ئاسایبوونه‌وه‌ ده‌ڕوات.


رۆژنامه‌ى یه‌دیعۆت ئه‌حرۆنۆت-ى ئیسرائیلى له‌ زارى نه‌تانیاهۆوه‌ ده‌ڵێت "رێكه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران له‌ هه‌موو روویه‌كه‌وه‌ خراپ بوو، به‌ڵام سوودى ئه‌وه‌ى بۆ ئیسرائیل هه‌بووه‌ كه‌ ورده‌ ورده‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌ سه‌ره‌كییه‌ عه‌ره‌بیه‌كانى جیهانى عه‌ره‌بى نزیكبووینه‌ته‌وه‌، به‌جۆرێك كه‌ پێشتر رووداوى له‌وجۆره‌ نه‌بووه‌".

پێشتریش وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل، بۆ رۆژنامه‌ى ئیلاف-ى سعودیه‌ دواوه‌ و وتوویه‌تى "په‌یوه‌ندیمان به‌ ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌ته‌كانى كه‌نداو-ه‌وه‌ زۆر باشه‌ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات. گفتوگۆى بنیاتنه‌رانه‌ له‌ نێوانماندا هه‌یه‌ و ره‌وتى په‌یوه‌ندیه‌كان به‌ ئاقارێكى ئه‌رێنیدا ده‌ڕۆن و ته‌نانه‌ت تێگه‌یشتنى له‌بار بۆ نزیكه‌ى 75%ى كاروباره‌كان هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure