كۆبوونه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 04/09/2018‌ :: 633‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال 
 نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ى ئه‌یلول  وه‌فدى پارتى دیموكراتى كوردستان گه‌یشتنە مه‌كۆى سه‌ره‌كى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ شارى سلێمانى كۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان ده‌ستیپێکرد.

شاندی پارتی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی ئەو حزبە سەرپەرشتی دەکات، ئەندامەکانی شاندەکە بریتین لە (هۆشیار زێباری، ئازاد بەرواری، مەحموود محەممەد، عارف تەیفوور، عەلی حوسێن، دڵشاد شەهاب).

شاندی بزوتنەوەی گۆڕانیش عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرپەرشتی دەکات و ئەندامەکانی بریتین لە (محەممەد تۆفیق رەحیم، شۆڕش حاجی، مستەفا سەید قادر، ئاوات شێخ جەناب، هۆشیار عومەر عەلی، ئاراس وەلی).

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ، پرسی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تەوەرێکی کۆبوونەوەکە دەبێت.



 




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure