دواڕۆژ هۆکاری سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئاشکرادەکات

هەواڵ / کوردستان :: 03/09/2018‌ :: 2458‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
بڕیاروایه‌ سبه‌ی شاندێكی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی ئەو حزبە سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌شاری سلێمانی بكات.


كاكه‌مین نه‌جاڕ، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان- هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "شانده‌كه‌یان هه‌روه‌ك چۆن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر تاوتوێی پڕۆژه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتیان كردووه‌، ئاواش له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان قسه‌ ده‌كه‌ن".

سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی لەهەولێر وتیشی "پارتی ده‌یه‌وێت كورد به‌ پێگه‌یه‌كی به‌هێز بچێته‌ به‌غدا و به‌ هێزه‌وه‌ش به‌شداری حكومه‌تی داهاتووی عێراق بكات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شاندی پارتی له‌كاتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌ 30ی ئه‌م مانگه‌ ده‌كاته‌وه‌، چونكه‌ پارتی پێیوایه‌ هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن له‌ ئارادا نییه‌ تا هه‌ڵبژاردن دوا بخرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure