چین 60 ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌فریقیا ته‌رخان ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 03/09/2018‌ :: 222‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى چین به‌ڵێنیدا 60 ملیار دۆلار له‌شێوه‌ی كۆمه‌ك و وه‌به‌رهێنان و پاڵپشتى پێشكه‌ش به‌وڵاتانى ئه‌فریقیا بكات، كه‌ چه‌ند كه‌رتێكى ئابوورى و بازرگانى له‌خۆده‌گرێت.


شین جین بینگ، سه‌رۆكى چین له‌چوارچێوه‌ى لوتكه‌ى باڵاى مونته‌داى هاریكارى چینى ئه‌فریقى كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلول به‌ڕێوه‌چوو رایگه‌یاند، له‌ سێ ساڵى داهاتوودا وڵاته‌كه‌ى 60 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌رزى بێ سود و كۆمه‌ك و هاوكارى و وه‌به‌رهێنان پێشكه‌ش به‌ وڵاتانى ئه‌فریقیا ده‌كات".

سه‌رۆكى چین به‌ڵێنیشدا، كۆمپانیا چیینییه‌كان هانبدات وه‌به‌رهێنان له‌ پرۆژه‌كانى ژێرخان و چاودێرى ته‌ندروستى و ئاسایش له‌ وڵاتانى ئه‌فریقیا بكه‌ن.

چین له‌ ساڵى 2015 به‌دواوه‌ رووى له‌ وڵاتانى ئه‌فریقیا كردووه‌ بۆ به‌هێزكردنى پێگه‌ى خۆى ساڵانه‌ به‌چه‌ندین ملیار دۆلار له‌و وڵاتانه‌ وه‌به‌رهێنان ده‌كات. 

به‌پێى ئاماره‌كان، چین به‌گه‌وره‌ترین هاوبه‌شى بازرگانى وڵاتانى ئه‌فریقیا داده‌نرێت و ساڵى 2017  قه‌باره‌ى بازرگانى نێوانیان زیاتر 170 ملیار دۆلار بووه‌. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure