یه‌كه‌م به‌فرى ئه‌مساڵ له‌ سیبریا بارى

هەواڵ / جیهان :: 03/09/2018‌ :: 4109‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
یه‌كه‌م به‌فرى ئه‌مساڵ پێشكه‌وت و له‌ كه‌رتى كیمیرۆفۆى سیبریا بارى.


ناتالیا بولیوكۆڤا، سكرتێرى رۆژنامه‌وانى سه‌نته‌رى كه‌شوهه‌واى كیمیرۆفۆ رایگه‌یاند، هۆكارى پێشكه‌وتنى به‌فربارینه‌كه‌ بۆ ئاڵوگۆڕى كه‌شوهه‌وا و به‌رزونزمى پله‌كانى گه‌رما ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

دانیشتوانى ناوچه‌كه‌ دوێنێ و ئه‌مڕۆ وێنه‌ و ڤیدیۆى به‌فربارینه‌كه‌یان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردووه‌تەوه‌.

بولیوكۆڤا راشیگه‌یاند، زۆر كه‌م هه‌ڵده‌كه‌وێت به‌فر له‌ سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلول له‌ ناوچه‌كه‌مان ببارێت، ساڵى رابردوو یه‌كه‌م به‌فر له‌ 8ى ئه‌یلول له‌ ناوچه‌ى شیرگیش كه‌ ناوچه‌یه‌كى شاخاوییه‌ بارى.

ئه‌وه‌شى وت "به‌شێوه‌یه‌كى گشتى له‌ ناوچه‌كه‌مان به‌فر له‌ كۆتایى ئه‌یلول ده‌بارێت و له‌ مانگى تشرینى یه‌كه‌م زیادده‌كات و زه‌وى داده‌پۆشێت".

س: RT



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure