دۆلار به‌رزبووه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 03/09/2018‌ :: 2528‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار زیاتر هاته‌خواره‌وه‌.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ داخستنى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 120 هه‌زار و 850 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى  به‌خۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 12100 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك 11320 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 850 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 100 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.132.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.210.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.250.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure