كۆنگره‌ی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/09/2018‌ :: 798‌ جار بینراوە
ده‌ستپێكى كۆنگره‌ فۆتۆ: میدیاى پارتى

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی
یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان هه‌شته‌مین كۆنگره‌ی خۆی سازكرد، سكرتێری رێكخراوه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، گۆڕانكاری له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كه‌ن.

 
كۆنگره‌كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ی ئه‌یلولی 2018 له‌ژێر ناوی (نیشتمان) و بە دروشمی (تواناسازی ئافرەت جڤاكی پێشكەوتوو) به‌ به‌شداری 166 ئه‌ندام ده‌ستی به‌ كاره‌كانی كردوو و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ڤیان سلێمان، سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئه‌ندامانی كۆنگره‌ له‌سه‌ر بنه‌مای لێهاتوویی و ئه‌زموونی كاركردنیان له‌ناو یه‌كێتی ئافره‌تان دیاریكراون و ئه‌وانه‌شی خۆیان كاندید ده‌كه‌ن بۆ پۆستی سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت پێویسته‌ پێشتر بۆ چه‌ند خولێك له‌ناو یه‌كێتی ئافره‌تان ئه‌ندام بووبن و توانای به‌ڕێوه‌به‌ردنی كاری یه‌كێتی ئافره‌تانیان هه‌بێت".
 
ڤیان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ كۆنگره‌كانی رابردوو یه‌ك سكرتێر و هه‌شت ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت و دوو ئه‌ندامی یه‌ده‌گ هه‌ڵده‌بژێردران، له‌ئێستاشدا كاره‌كانی كۆنگره‌ به‌رده‌وامه‌ له‌وانه‌یه‌ گۆڕانكاری له‌ چه‌ند خاڵێكی په‌یره‌وی ناوخۆدا ئه‌نجامبدرێت بۆیه‌ گه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگره‌ داوای زیادكردنی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سكرتاریه‌ت یان هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی تر بكه‌ن ئه‌وكاته‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌دیار ده‌كه‌وێت.

یه‌كێتی ئافره‌تان سه‌ر به‌ پارتی دیموكراتی كوردستانه‌ و له‌ ساڵی 1952 دامه‌زراوه‌ و ساڵی 1963 یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی به‌ستووه‌ و تاوه‌كو ئێستاش حه‌وت كۆنگره‌ی ئه‌نجامداوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure