بومه‌له‌رزه‌یه‌كى گه‌وره‌ له‌ تمه‌ن دەدات

هەواڵ / ئابوری :: 03/09/2018‌ :: 27675‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌هاى تمه‌نى ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى گه‌وره‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى له‌ بازاڕه‌ نافه‌رمییه‌كانى ئێراندا  100 دۆلار به‌ ملیۆنێك و 300 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین دابه‌زینه‌ له‌ مێژوودا دراوى ئێرانى به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.


ماڵپه‌ڕى bonbast.com كه‌ چاودێرى بازاڕه‌كانى به‌هاى دراوى ئێران ده‌كات پاشنیوڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3 ى ئه‌یلول بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ به‌هاى تمه‌ن به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌زین به‌رامبه‌ر دۆلار و دۆلارێك به‌ 13000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوەكرا.

له‌دواى كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى و سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاى نوێ به‌سه‌ر ئێراندا، به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دراوه‌ بیانییه‌كان داڕما و به‌رده‌وامیش روو له‌ دابه‌زینه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ 5ى تشرینى دووه‌م قۆناغى دووه‌مى سزاكانى ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران، بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ كه‌رتى نه‌وت ده‌گرێته‌وه‌، به‌وه‌ش ئەگەر هەیە به‌هاى دراوى ئێرانى زیاتر داببه‌زێت.

له‌بازاڕه‌كانى كوردستان ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ ملیۆن و 210 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە