پێشنیازێك دەدرێتە فەڵەستین تا كۆنفیدراڵی لەگەڵ ئوردن رابگەیەنێت

هەواڵ / جیهان :: 03/09/2018‌ :: 157‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وەك بەشێك لەنەخشەڕیگەی ئاشتی، ئەمریكییەكان پێشنیازیان داوەتە مەحمود عەباس سەرۆكی دەسەڵاتی فەلەستینی تا كۆنفیدراڵییەك لەگەڵ ئوردن رابگەیەنێت.

سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاشكرایانكردووە، عەباس بەپێشنیازەكە رازییە بەمەرجێك تەلئەبیبیش بێتە ناو هاوكێشەكەوەو ببێتە بەشێك لەیەكێتییەكە.

جارید كوشنەر نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پێشنیازەكەی بە مەحمود عەباس راگەیاندووە و ئەویش بەڵێنیداوە لەڕووی مەبدەئییەوە پێی رازییە، بەڵام بەو مەرجەی ئیسرائیلیش بێتە ناو یەكێتییەكەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure