ڤیدیۆ: مۆزه‌خانه‌یەکی تەمەن 200 ساڵ سووتا

هەواڵ / جیهان :: 03/09/2018‌ :: 120‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
میدیا به‌ڕازیلییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، شه‌وی رابردوو ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی له‌ ریۆ دیجانیرۆی پایته‌خت كه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

به‌پێی میدیاكان، ئاگره‌كه‌ كاتژمێر 19:30 به‌ كاتی ناوخۆی وڵاته‌كه‌كه‌ له‌و مۆزه‌خانه‌كه‌ كه‌تووه‌ته‌وه‌ كه‌ روبه‌ره‌كه‌ی 13 هه‌زار مه‌تر چوارجایه‌. 

هاوكات ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌وكاته‌دا مۆزه‌خانه‌كه‌ له‌ڕووی سه‌ردانیكه‌ران داخرابوو، ئاگره‌كه‌ زیانی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌ووه‌. 

مۆزه‌خانه‌كه‌ كه‌ ساڵی 1818 له‌ لایه‌ن پاشا جواوای شه‌ش دامه‌زراوه‌، به‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین و به‌ناوبانگترین مۆزه‌خانه‌كانی به‌ڕازیل داده‌نرێت و زیاتر له‌ 20 ملیۆن پارچه‌ی دێرین و مێژووی تێدا بووە. 




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure