رۆژانه‌ دوو ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو له‌ كوردستان به‌كارده‌هێنرێت

هەواڵ / کوردستان :: 03/09/2018‌ :: 183‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 3ى ئه‌یلولى 2018ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌دا رێكده‌كه‌وین، كه‌ به‌شى زۆرى داواكانمان قبوڵ ده‌كه‌ن
- قوباد تاڵه‌بانى: خزمه‌تكردنى زیاترى هاووڵاتیان
- وه‌فدى هاوبه‌شى یه‌كێتى و پارتى: كۆبوونه‌وه‌كانمان له‌ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن
- نازیه‌كان له‌ شاره‌كه‌ى "ماركس" خۆیان رێكده‌خه‌نه‌وه‌.. له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا هاوار ده‌كه‌ن بێگانه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌
- به‌ هه‌وڵى قوباد تاڵه‌بانى نووسینگه‌ى پاسپۆرت له‌ رانیه‌ ده‌كرێته‌وه‌
- له‌ بۆردومانێكى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى 22 منداڵى ترى یه‌مه‌نى كوژران
- ئه‌مریكا به‌رگرى له‌ هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى ده‌كات.. تۆمه‌تى تاوانى جه‌نگى رووبه‌ڕووكراوه‌
- ئابووریى توركیا به‌ره‌و پوكانه‌وه‌یه‌كى قورس ده‌ڕوات .. باج ده‌خرێته‌سه‌ر پاره‌ى هاووڵاتیان
- دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ سلێمانى ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌
- ماڵى ده‌نگبێژانى ئامه‌د، ماڵێك بۆ پاراستنى كلتور و فه‌رهه‌نگ و فۆلكلۆر و گۆرانى ره‌سه‌نى كوردى

خه‌بات:
- سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له‌ نوێنه‌رانى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى رێكخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كات
- پارتى و كۆمه‌ڵ له‌سه‌ر سێ پرس كۆبوونه‌وه‌
- ئه‌مڕۆ یه‌كێتیى ئافره‌تان هه‌شته‌مین كۆنگره‌ى ده‌به‌ستێت
- شاندى هاوبه‌شى پارتى و یه‌كێتى ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌ به‌غدا ئه‌نجام دا
- خۆپیشانده‌رانى به‌سره‌ كێڵگه‌یه‌كى نه‌وت و ده‌روازه‌یه‌كى سنوورى داده‌خه‌ن
- وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى داواكارییه‌ك ئاراسته‌ى حاجییه‌كانى ئه‌مساڵى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
- چه‌كى پاره‌ى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێم بۆ ئه‌مساڵ گه‌یشت
- 280 كه‌س له‌سه‌ر میلاكى وه‌زاره‌تێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان داده‌مه‌زرێندرێن
- له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 700 هه‌زار منداڵ ده‌كوترێن
- ته‌قه‌ له‌ بازاڕێكى كه‌ركوك كرا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى
- سلێمانى .. بڕیارێكى نوێ له‌باره‌ى ماتۆڕسكێله‌وه‌ ده‌ركرا
- وه‌زیرى دارایى: به‌مزووانه‌ پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ كۆتایى پێدێت
- كۆیه‌ .. پلان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى خانووه‌ كه‌له‌پورییه‌كان داده‌نرێت

رووداو:
- سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى ده‌گۆڕدرێ
- سێ گه‌نجى شێخان و به‌رده‌ڕه‌ش بێسه‌روشوێنن
- كوشتنى زه‌كى شنگالى گرژى ده‌خاته‌ نێوان یه‌به‌شه‌ و سوپاى عێراق
- كۆمیسیۆنى هه‌ڵبژاردن: به‌هۆى نه‌ناردنى ناوى ده‌نگده‌رانى پۆلیسى هاتوچۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆوه‌ ناتوانن به‌شدارى ده‌نگدانى تایبه‌ت بكه‌ن 
- كه‌ركوك ده‌بێته‌ دۆزه‌خ بۆ رۆژنامه‌نووسان
- كشانه‌وه‌ى ئه‌مریكا، هه‌سه‌ده‌ ناچارى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د ده‌كات
- 1000 كوردى ئێزدى بێسه‌روشوێنن
- ژاپۆنییه‌كان ئاوى ئاوه‌ڕۆى هه‌ولێر خاوێن ده‌كه‌نه‌وه‌
- له‌ كوردستان رۆژانه‌ دوو ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو به‌كارده‌هێنرێ
- رووسیا و پلانى زه‌به‌لاحى كۆنتڕۆڵكردنى بازاڕى نه‌وت
- دوو كورد له‌ ئه‌ڵمانیا هه‌وڵى گۆڕینى یاساى كۆچبه‌رى ده‌ده‌ن
- تووشبوانى تالاسیمیا خوێنى فلته‌ركراویان ده‌ستناكه‌وێت

هه‌ولێر:
- وه‌فدى پارتى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراتى و دادپه‌روه‌رى كۆبووه‌وه‌
  * نێچیرڤان بارزانى: واده‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ مشوره‌ت و ره‌زامه‌ندیى هه‌موو لایه‌ك ده‌ستنیشان كراوه‌ و كه‌سیش به‌ ره‌سمى داواى دواخستنى له‌ حكومه‌ت نه‌كردووه‌
- ئه‌مڕۆ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خولى نوێى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران سازده‌كرێت .. فراكسیۆنى پارتى به‌شدارده‌بێت
- مه‌لا به‌ختیار، له‌باره‌ى مه‌رجى كورد بۆ رێككه‌وتن: مادده‌ى 140 له‌لاى كورد مه‌حه‌كه‌ بۆ رێككه‌وتن
- بۆ جه‌ژن، 349 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته‌ كوردستان .. رێژه‌ى گه‌شتیارى 19% زیادى كردووه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە