دامەزرێنەرێکی ویكیلیکس دیار نامێنێت

هەواڵ / جیهان :: 04/09/2018‌ :: 288‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئاژنسی هه‌واڵی (RT)ی روسی، بڵاویكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا بینراوه، ئاریان كامپهایس هاوبه‌شی جولیان ئاسانج دامه‌زرێنه‌ری ویکلیکس ونبووە، پۆلیسی نەرویجیش لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ له‌ زاری تۆمی بیخ وته‌بێژی پۆلیسه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ دۆسییه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ و شوێنی مانه‌وه‌ی نییه‌.

تۆمی بیخ وته‌بێژی پۆلیس رونیشیكردۆته‌وه‌، كه‌ كامپهایس پلیتی شه‌نه‌نده‌فه‌ری بۆ گه‌شتێك له‌ شاری تروندهایمه‌وه‌ بڕیوه‌ بۆ بۆدۆ سه‌ر كه‌ناری زه‌ریای به‌سته‌ڵه‌كی باكور.

بیخ جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، گه‌شتكردن له‌نێوان ئه‌و دوو شوێنه‌ نزیكه‌ی ده‌ رۆژێك ده‌خایه‌نێت، پێده‌چێت كامپهایس له‌ بۆدۆ یان له‌ تروندهایم دیار نه‌مابێت، یان شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ و له‌ماوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا لە نێوان ئه‌و دوو شاره‌دا.


پێگه‌ی به‌ناوبانگی ویكیلیكس رۆژی هه‌ینی رابردوو، له‌ رێی تویتێكه‌وه‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، هاوڕێیان كامپهایس دیار نه‌ماوه‌، دوایئه‌وه‌ی بۆ دواجار له‌ 21ی ئابی رابردوودا بینراوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure