یەکێتی و پارتی دەربارەی بەشداریکردن لەحکومەتی نوێی عێراق بڕیاردەدەن

هەواڵ / کوردستان :: 02/09/2018‌ :: 2500‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئەمشەو 2ی ئەیلولی 2018 ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر لیستی سائیرون رایگەیاند کە یەکێتی و پارتی لەئێستادا لە کۆبونەوەدان بۆ بڕیاردان لەسەر هاتنە ناو هاوپەیمانییە گەورەکەوە.


به‌در ئه‌لزەیادى، كاندیدى سه‌ركه‌وتوو له‌ لیستى سائیرون به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "كوتله‌ كوردییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان و له‌ ماوه‌ى كه‌متر له‌ دوو كاتژمێرى داهاتوودا خۆیان  یه‌گلاییده‌كه‌نه‌وه‌ و دێنه‌ ناو هاوپەیمانییە گه‌وره‌كه‌ و فراكسیۆنه‌ گه‌وه‌ر راده‌گەیه‌نرێت".

وتیشى "بوونى كورد بۆ ئێمه‌ گرنگه‌ و كوردیش لێمانه‌وه‌ نزیكه‌".

وابڕیارە سبەی 3ی ئەیلولی 2018 یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure