پێشینه‌ى 5-10 ملیۆن دینارى بە چینێك دەدرێت

هەواڵ / ئابوری :: 03/09/2018‌ :: 17220‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بانكى رافیده‌ین راگه‌یاند، کاروانێکی نوێیان له‌ پێشینه‌ى 5-10 ملیۆن دینارییان له‌ ڕێگه‌ى كارتى زیره‌كه‌وه‌، به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تدا دابه‌شكردووه‌.


نووسینگه‌ى رۆژنامه‌وانى بانكى رافیده‌ین له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت"کاروانێکی نوێ له‌ پێشینه‌ى (5 - 10) میلۆن دینارى به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تدا، له‌ رێگه‌ى كارتى زیره‌كه‌وه‌ دابه‌شكراوه‌، كه‌ ژماره‌یان 1438 فه‌رمانبه‌ر بوون".

روونیشیكردۆته‌وه‌، خه‌رجكردنى ئه‌و پێشینه‌یه‌ له‌ رێگه‌ى نامه‌یه‌كى نووسراوى (SMS)  فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ ئاگادار ده‌كرێته‌وه‌ به‌ پێدانى پێشینه‌كه‌، ئه‌وه‌ش دواى ته‌واوكردنى رێوشوێنه‌ یاساییه‌كان، له‌ رێگه‌ى كارتى زیره‌ك (ئه‌لیكترۆنى)ه‌وه‌، كه‌ پاره‌كه‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر هه‌ژماره‌كه‌ى داراییه‌كه‌ى و بۆى پڕكراوه‌ته‌وه‌.

 

 

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure