هه‌نارده‌ى ده‌ره‌كى توركیا به‌ڕێژه‌ى 6.5% دابه‌زیوه‌

هەواڵ / ئابوری :: 02/09/2018‌ :: 195‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌نجومه‌نى هه‌نارده‌كارانى توركیا ئاشكرای كرد، هه‌نارده‌ى ده‌ره‌كى توركیا له‌ مانگى ئابى رابردوودا به‌ڕێژه‌ى 6.5% كه‌میكردوه‌ و 12.4 ملیار دۆلار بووه‌.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نى هه‌نارده‌كاران و وه‌زاره‌تى بازرگانى توركیا، هه‌نارده‌ى كاڵا و شمه‌ك بۆ ده‌ره‌وه‌ له‌ مانگى ئابى رابردوودا، به‌به‌راورد به‌ هه‌مان مانگى ساڵى 2017 به‌ڕێژه‌ى 6.49% كه‌میكردوه‌ و 12 ملیار و 389 ملیۆن دۆلار بووه‌، هه‌روه‌ك هاورده‌ش له‌ هه‌مان ماوه‌دا به‌ڕێژه‌ى 22.38% كه‌میكردوه‌ و 14 ملیار و 875 ملیۆن دۆلار بووه‌.

به‌پێى راپۆرته‌كه‌، به‌رزترین رێژه‌ى هه‌نارده‌كردن له‌ مانگى رابردوودا بۆ وڵاتى ئه‌ڵمانیا بووه‌ و ملیارێك و 129 ملیۆن دۆلار بووه‌ و بریتانیاش دووه‌م بووە کە 912 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌كراوه‌ و عێراقیش سێیه‌م بووه‌ 650 ملیۆن دۆلار بووه‌.

روسیاش له‌ مانگى رابردوودا زۆرترین هه‌نارده‌ى بۆ توركیا كردوه‌ و به‌هاكه‌ى یه‌ك ملیار و 589 ملیۆن دۆلار بووه‌، چینیش به‌به‌هاى ملیارێك و 447 ملیۆن دۆلار هه‌نارده‌ى بۆ توركیا كردوه‌ و هەناردەی ئه‌ڵمانیاش بۆ تورکیا  ملیارێك و 280 ملیۆن دۆلار بووه‌.

ئه‌نجومه‌نى هه‌نارده‌كانى توركیا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌ توركیا له‌ مانگى ئابدا 12 ملیار و 395 ملیۆن لیره‌ گومرگى وه‌رگرتوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure