سعودیه‌ گۆڕانكارى له‌وه‌رزى عومره‌دا ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 03/09/2018‌ :: 285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى زیاره‌تكارانى حه‌ج و عومره‌، به‌گوێره‌ى پلانی (روانگه‌ى سعودیه‌ 2030)ی وه‌زاره‌تى حه‌ج و عومره‌ى سعودیه‌، رۆژی 2ی ئەیلولی 2018 چه‌ند گۆڕانكارییه‌كى راگه‌یاند.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى حه‌ج و عومره‌، وه‌رزى عومره‌ پێشخراوه‌ بۆ سه‌ره‌تاى مانگى موحه‌ره‌مى داهاتوو، له‌برى سه‌ره‌تاى مانگى سه‌فه‌ر وه‌ك ساڵانى رابردوو.

وه‌زاره‌تى حه‌ج و عومره‌ى سعودیه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ هاوكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌، به‌پێى پلانه‌كانى روانگه‌ى 2030 ده‌ستده‌كه‌ن به‌ پێدانى ڤیزا بۆ وه‌رزى نوێى عومره‌.

هاوكات عه‌بدولفه‌تاح، مه‌شات، جێگرى وه‌زیرى حه‌ج و عومره‌ى سعودیه‌ رایگه‌یاندوه‌ کە وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌وڵده‌دات ئاسانكارى بۆ گه‌شتیاران بۆ ناو سعودیه‌ بكات و واده‌ى مانه‌وه‌یان له‌ فڕۆكه‌خانه‌كان بۆ 30 تا 40 خوله‌ك كه‌مبكاته‌وه‌.

جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ساڵى رابردوو ئه‌زموونێكمان په‌یڕه‌وكرد كه‌ مامه‌ڵه‌ى هاتنى حاجییه‌كان پێش گه‌یشتن به‌ سعودیه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى خۆیان ته‌واو بكه‌ن و كه‌ حاجییه‌كه‌ گه‌یشت، له‌فڕۆكه‌كه‌وه‌ بچێته‌ ناو پاس.

ساڵى رابردوو 7 ملیۆن كه‌س بۆ عومره‌ سه‌ردانى سعودیه‌یان كردوه‌ و ریاز به‌نیازه‌ تا ساڵى 2022 ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌رزبكاته‌وه‌ بۆ 15 ملیۆن عومره‌كار بۆ ساڵى 2030 یش بگاته‌ 30 ملیۆن  كه‌س.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure