هاوپه‌یمانی نه‌سر بۆ دواڕۆژ: سبه‌ینێ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نین

هەواڵ / عێراق :: 02/09/2018‌ :: 1038‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ینێ 3ی ئه‌یلول له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نن.


محه‌مه‌د خالیدی، په‌رله‌مانتاری نوێی فراكسیۆنی (به‌یاریق ئه‌لخه‌یر) سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، سبه‌ینێ له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نن. 

هاوكات ره‌تیشیكرده‌وه‌، ورده‌كاری زیاتر له‌ باره‌ی ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره‌كان و بوونی كورد له‌و كوتله‌یه‌ی كه‌ سبه‌ینێ راده‌گه‌یه‌نرێت ئاشكرابكات. 

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ، حه‌یده‌ر موللا، سه‌ركرده‌ی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی له‌ میانی لێدوانێكی ته‌له‌ڤیزیۆنیدا بۆ (به‌غداد ئه‌له‌یه‌وم) رایگه‌یاند، سبه‌ینێ هاوپه‌یمانییه‌كانی وه‌ته‌نی و سائیرون و نه‌سر و حیكمه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نن. 

موللا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، كورد له‌گه‌ڵ چوار هاوپیه‌مانییه‌كه‌ كۆبووه‌ته‌وه‌ و وه‌ره‌قه‌ی داواكارییه‌كانیان پێشكه‌شكردووه‌، رونیشیكرده‌وه‌ "%90ی داواكارییه‌كانی كورد ده‌ستوری بوون و هیچ نارڕه‌زاییه‌ك به‌رامبه‌ریان نه‌بووه‌. 

سه‌ركرده‌كه‌ی ئیئتیلافی وه‌ته‌نی جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "كورده‌كان پێویستیان به‌كاته‌ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی خۆیان، داواشی له‌ هێزه‌ كوردییه‌كان كردووه‌ "په‌له‌بكه‌ن له‌ یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستیان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌ ده‌ستورییه‌كانیان به‌ده‌ستبهێنن. 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure