هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ى هاتوچۆى سلێمانى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/09/2018‌ :: 1818‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى رۆژهه‌ڵات و رۆژئاواى سلێمانى هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌ و وته‌بێژى هاتوچۆش هۆكاره‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


به‌ فه‌رمانێكى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى رۆژهه‌ڵات و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى رۆژئاواى سلێمانى هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه‌ و سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆى سلێمانى.

كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژى هاتووچۆى سلێمانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلولى 2018 به‌ رادیۆى دواڕۆژى راگه‌یاند، به‌پێى فه‌رمانێكى وه‌زارى هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى هاتووچۆ و ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌پێناو رێكخستنه‌وه‌ى كاروبارى هاوڵاتیانه‌.

وتیشى "پێشتر ئه‌و دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ جیانه‌كرابونه‌وه‌ و كاروباره‌كان باشتر به‌ڕێوه‌ده‌چوون، بۆیه‌ ئه‌و بڕیاره‌ كارئاسانى زیاتر بۆ هاوڵاتیان ده‌سته‌به‌رده‌كات".

وته‌بێژه‌كه‌ى هاتوچۆ ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، له‌ئێستادا ستافێك له‌ هاتوچۆى رۆژهه‌ڵات ماون بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌ى شۆفێران و هه‌ركاتێك رێوشوێنه‌ كارگێڕییه‌كان و ئه‌و تێكه‌ڵكردنه‌ كۆتایى هات هاوڵاتیان و شۆفێرانى لێ ئاگادارده‌كرێته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە