ته‌ندروستى عێراق له‌سه‌ر ده‌رمانى ساخته‌ له‌هه‌رێمی کوردستان هاتەده‌نگ

هەواڵ / کوردستان :: 02/09/2018‌ :: 697‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق بۆ جارى سێیه‌م، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم له‌باره‌ى جۆره‌كانى ده‌رمانى ساخته‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌و داویان لێده‌كات كه‌ رێگرى بكه‌ن له‌ ساخكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌.


له‌ئاگادارییەکی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ حەبی "Amaryl M tab 2/500mg(Glimepiride 2mg + metformin 500mg" بەژماره باجی "ACFR016" ساختەیه و ھیچ کاریگەرییەکی چارەسەریی بۆ نەخۆش نییە.

پێشتر له‌مانگه‌كانى حوزیران و ئابى ئه‌مساڵ، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق به‌دوو نووسراوى فەرمی ئاگادارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌رێم كردبووه‌وە، كه‌ هه‌ردوو ده‌رمانى "Daonil (Glibenclamide 5mg Tab" و "Norditropin (SimpliXx" به‌ ژماره‌ى باچه‌كانى "3KT9A" و "KX95408" كه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى "Sanofi" و "Novo nordisk" به‌رهه‌مهاتوون، ساخته‌ن و نابێت له‌هه‌رێم به‌كاربهێنرێن.

له‌باره‌ى رێگرییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ ساخكردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌رمانانه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنتڕۆڵى جۆرى له‌ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌راگه‌یاندراوێكدا، ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ كه‌ تیمەکانی چاودێری بازاڕ، چاودێری وردی بازاڕەکانی ھەرێم دەکەن و لە ئەگەری ھەبوونی ھەر دەرمانێکی ساختە، رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر، ھەروەھا ھەر ھاووڵاتییەک یان ستافی تەندروستی ئەم دەرمانانەی بینی، دەتوانێت ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بکاتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە