پارتى و كۆمه‌ڵ كۆده‌بنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 02/09/2018‌ :: 393‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ، نوسینگه‌ى هه‌ولێر
وابڕیاره‌ پیشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شاندى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بكات و پرسى به‌شداریكردنى كورد له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ عێراقیش  ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه‌یه‌.


سه‌لیم كۆیى، لێپرسراوى په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆمه‌ڵى ئیسلامى به‌ دواڕۆژى ڕاگه‌یاند، وابڕیاره‌ كاتژمێر 10:30ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2ى ئه‌یلول شاندێكى باڵاى پارتى دیموكراتى كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى مه‌كته‌بى ئه‌میرى كۆمه‌ڵى ئیسلامى بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستى گفتووگۆكردن له‌سه‌ر پرسى به‌ژداری كورد له‌ پێكهێنانى حكومه‌تى عێراقى.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، جگه‌ له‌ باسكردنى بارودۆخى عێراق پرسى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌خرێته‌ به‌رباس و گفتووگۆكردن، به‌ڵام كۆمه‌ڵ نه‌ داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان ده‌كات له‌و شانده‌ى پارتى و نه‌ له‌گه‌ڵ دواخستنیشه‌.

دواى 4 مانگ له‌ پچرانى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ریه‌ك له‌ پارتى و یه‌كێتى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان هه‌رێم، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ سه‌ردان و گفتووگۆكان به‌ جیا له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌ستیپێكردۆته‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure