بانكی ناوه‌ندی ئێران: له‌م بارودۆخه‌ دژواره‌دا به‌های جێگیر بۆ دراو به‌دی نایه‌ت

هەواڵ / ئابوری :: 02/09/2018‌ :: 347‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێران، رایگه‌یاند "واشنتن رێگه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ی دراو بۆ ئێران نادات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه‌ ته‌ڵه‌ی ئه‌مریكاوه‌ ناچارین سیاسه‌ته‌كانمان له‌ بواری دراودا بگۆڕین".


عه‌بدولناسر هیمه‌تی، به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی ئێران رۆژی شه‌ممه‌ 1ی ئه‌یلول له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆ فه‌ردای فارسی ئه‌نجامیداوه‌، هاتووه‌، ئه‌مریكا رێگه‌ به‌ گواستنه‌وه‌ى دراو بۆ ئێران نادات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌كه‌وینه‌ ته‌ڵه‌ی ئه‌مریكاشەوە ناچارین سیاسه‌ته‌كانمان له‌ بواری دراودا بگۆڕین و له‌م بارودۆخه‌ دژواره‌دا دانانی به‌های جێگیر بۆ دراو به‌دینایه‌ت.

هێمه‌تی ده‌ڵێت "داهاتی هه‌نارده‌كراوه‌كانی ئێران، جیا له‌ نه‌وت ده‌گاته‌ 40 ملیار دۆلار كه‌ به‌ دڵنییایه‌وه‌ ده‌توانێت ببێته‌ هۆی هاوسه‌نگی بازاڕی دراو، له‌ ئه‌نجامدا پێویست به‌ به‌كارهێنانی یه‌ده‌گى بانكی ناوه‌ندی نابێت".

به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی ناوه‌ندی له‌ كۆتاییدا جه‌ختده‌كاته‌وه‌ "له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئێمه‌ ده‌بێت بڕوا بكه‌ین له‌ شه‌ڕی ئابووریداین و نابێت وه‌ك منداڵه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان بژین، ئه‌وكات ده‌توانین له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌کەدا خۆمان بگونجێنین".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure