ژوورى بازرگانیى ئێرانى عێراقى مامه‌ڵه‌یان به‌دۆلار راگرت

هەواڵ / ئابوری :: 01/09/2018‌ :: 799‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئێرانى عێراقى ئاشكراى كرد، كه‌ مامه‌ڵه‌ى بازرگانیان له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ دراوى دۆلار راگرت.


یه‌حیا ئال ئیسحاق، سه‌رۆكى ژوورى بازرگانى ئێرانى عێراقى له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند، هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌كى بازرگانى له‌ نێوان ئێران و عێراق به‌ دۆلار راگرت و له‌مه‌ودوا به‌ یۆرۆ، ریاڵ و دینارى عێراق مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

ئال ئیسحاق، رونیكردووه‌ته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئاڵوگۆڕى بازرگانى نێوان هه‌ردوو وڵات، جگه‌ له‌ نه‌وت زیاتر له‌ 8 ملیار دۆلارە، به‌ڵام ئاڵوگۆڕى دراوه‌كان له‌رێگه‌ى بانكه‌ بچووكه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

له‌ 8ى ئایارى رابردوو دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئیران كشایه‌وه‌ و له‌ 7 ئابیشدا یه‌كه‌م قۆناغى سزاكانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئیران چووه‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و قۆناغى دووه‌مى سزاكانیش بڕیاره‌ له‌ 5ى تشرینى دووه‌مى ئه‌مساڵ كه‌ كه‌رتى نه‌وت ده‌گرێته‌وه‌ بچێته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure