واشنتن پۆست؛ 60% ئه‌مریكییه‌كان له‌ ترامپ رازی نین

هەواڵ / جیهان :: 01/09/2018‌ :: 508‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌پێى راپرسییه‌ك كه‌ رۆژى هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، 60% ئه‌مریكییه‌كان له‌ دۆناڵد ترمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رازی نین و نیوه‌شیان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن لاببرێت.


له‌ راپرسییه‌كه‌دا كه‌ رۆژنامه‌ى "واشنتن پۆست" و "ئه‌ى بى سى نیوز" ئه‌نجامیانداوه‌ ته‌نیا 36% له‌ دۆناڵد ترمپ رازین.

له‌و راپرسییه‌دا كه‌ (1003) كه‌س به‌شداریان كردووه‌ له‌ نێوان 26 - 29ى ئابى رابردوو ئه‌نجامدراوه‌، (49%)ی ده‌ڵێن پێویسته‌ كۆنگرێس ترمپ دووربخاته‌وه‌و (26%)ی دژى ئه‌وه‌ن له‌سه‌ركار لابرێت.

 53% ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ بۆچوونیان وه‌رگیراوه‌ پێیانوایه‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆسپى له‌سه‌ر كاره‌كانى دادگا دروستكردوه‌، ده‌رباره‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ داواكارى گشتى روبێرت مولەر سه‌باره‌ت به‌ بوونى په‌یوه‌ندى نێوان روسیا و تیمى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى دۆناڵد ترمپ، 35%ی ده‌ڵێن سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌ستى له‌كاروبارى دادگا وه‌رنه‌داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ پرسى ئابوورى له‌راپرسییه‌كه‌دا هاتووه‌ "45%ی ئه‌وانه‌ى بۆچوونیان وه‌رگیراوه‌ پێیانوایه‌ ئیداره‌ى ئابوورى ترامپ باشه‌ و 45%ی ده‌ڵێن خراپه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure