هێزه‌كانی هاوپه‌یامانان به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ داوای لێبوردن ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 01/09/2018‌ :: 220‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌ سه‌ركردایه‌تى سعودییه‌، داواى لێبووردن ده‌كات به‌ هۆى ئه‌و هه‌ڵانه‌ى له‌ ئۆپراسیۆنێكدا ئه‌نجامیانداوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 1ى ئه‌یلولى 2018 سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌ ڕێگه‌ى به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ داواى لێبوردن ده‌كات به‌ هۆى  ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌وه‌ له‌ ڕێنماییه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا له‌ ئۆپراسیۆنێكى هه‌واییدا كه‌ له‌ 9ى ئابدا له‌ پارێزگاى سه‌عده‌ى یه‌مه‌ن ئه‌نجامیانداوه‌و 51 كه‌سى تێدا كوژراوه‌ كه‌ زۆرینه‌یان منداڵ بووه‌.

سه‌ركردایه‌تى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان داواى لێبووردنى خۆى ڕاده‌گه‌یه‌نێت و سه‌ره‌خۆشى ئاڕاسته‌ى خێزانى قوربانییه‌كان ده‌كات و داواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى برینداره‌كان ده‌خوازێت و ئاماده‌یى خۆى بۆ هاوكاریكردنیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌ كه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به‌داواداچوون له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كه‌ن و به‌ پێى یاسا لێپرسینه‌وه‌ له‌و لایه‌نانه‌ ده‌كرێت كه‌ بوونه‌ته‌هۆى ئه‌نجامدانى هه‌ڵه‌ له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە