توركیا بۆ پاڵپشتى لیره‌ چه‌ند رێنمانییه‌كى نوێ ده‌رده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 01/09/2018‌ :: 947‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى توركیا بۆ پاڵپشتى دراوى وڵاته‌كه‌ى بڕیاریدا كه‌ باجى سه‌ر دانانى پاره‌ (بە لیرە) له‌ بانك بۆ مانگێك له‌ (10%)ه‌وه‌ دابه‌زاند بۆ سفر، باجیشى له‌سه‌ر دانانى دراوى بیانى له‌ بانك به‌رزكرده‌وه‌. 


میدیا فه‌رمییه‌كانى توركیا رۆژى هه‌ینى بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌، باجى سه‌ر دانانى پاره‌ له‌ بانك بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌ (12%)ه‌وه‌ دابه‌زاندووە بۆ (3%)، ئەگەر بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگیش بێ له‌ (15%)ه‌وه‌ دابه‌زێنراوە بۆ (5%).

به‌پێى بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ دانانى باج لەسەر پاره‌ى بیانى له‌ بانك بۆ ماوه‌ى ساڵێك له‌ (15%)ه‌وه‌ زیادكرد بۆ (16%).



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure