هاوینەهەواری سەرچنار نۆژەندەكرێتەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 01/09/2018‌ :: 583‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سەفین ئەحمەد
هاوینەهەواری سەرچنار كە یەكێكە لەدێرینترین جێگە سەرنجڕاكێشەكانی سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزارەوە نۆژەندەكرێتەوە.

پرۆسەی نۆژەنكردنەوەكە بە چەند قۆناغێك تێپەڕدەبێت و لەهەنگاوی یەكەمدا زیادەڕۆییەكان لادەبرێن و دواتر دووبارە هاوینەهەوارەكە سەوز دەكرێتەوە.

عەلی رەئوف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سلێمانی بە دواڕۆژی راگەیاند "بۆردێكمان پێكهێناوە بەپێی ئەو بۆردە سەرچنار لەگەڵ گەشتیاران ئاشتدەكەینەوە و دەیكەینەوە جێگەیەكی سەرنجراكێش".

وتیشی "لەڕۆژانی جەژندا قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەریمی كوردستان سەردانی هاوینەهەواری سەرچناری كردووە و له‌سه‌ر بڕیارى ئه‌و لەماوەی شەش مانگدا پرۆژەكە تەواو دەكرێت". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە