وه‌فدى سوننه‌كان له‌گه‌ڵ چوار لایه‌نه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

هەواڵ / کوردستان :: 01/09/2018‌ :: 565‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدى هاوپه‌یمانى یه‌كێتى هێزه‌ عێراقییه‌كان كه‌ نوێنه‌رایەتى به‌شێك له‌ سوننه‌كان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى لایه‌نه‌كانى گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتووى ئیسلامى و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى له‌ سلێمانى ده‌ستیان به‌ كۆبوونه‌وه‌ كرد.


به‌پێى زانیارییه‌كانى دواڕۆژ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا تاوتوێكردنى پرسی پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و دروستكردنى كوتله‌ى زۆرینه‌یه‌ له‌ په‌رله‌مانى عێراق. 

لاى خۆیه‌وه‌ ئاڵا تاڵه‌بانى، په‌رله‌مانتارى كورد و به‌شداربووى وه‌فدى سوننه‌كان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، بڕیارى سه‌ركردایه‌تى سیاسى كورد ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كورد و سوننه‌ به‌ره‌یه‌كى هاوبه‌ش پێكبهێنن.

وتیشى، به‌شدارى ئه‌و له‌ وه‌فده‌كه‌دا و ئاسانكاریكردنى بۆ دیدار و كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دایه‌ بۆ لێك نزیككردنه‌وه‌ى كورد و سوننه‌ وه‌ك نێوه‌ندكارێك.

هاتنى ئه‌و شانده‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانى هه‌ریه‌ك له‌ ئەیاد عه‌لاوى و سه‌لیم جبورى و ساڵح موتڵه‌گ بۆ شارى هه‌ولێر كه‌ به‌پێى هه‌واڵێكى سایتى سۆمه‌ریه‌ نیوز ئامانج له‌و سه‌ردانه‌ش گه‌یشتنه‌ به‌ رێكه‌وتن له‌ باره‌ى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێوه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure