هاوپه‌یمانی عه‌بادی له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی كورد ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2018‌ :: 571‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
هاوپه‌یمانی نه‌سر به‌ سه‌ركردایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند "سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك ناكه‌ن له‌گه‌ڵ حزبه‌ كوردستانییه‌كان هه‌تاوه‌كو ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی له‌ده‌ستدانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی-ش بێت". 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی ئاب، سایتی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری عه‌لی سنید، سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نه‌سر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "هێزه‌ سیاسییه‌كانی ناو گه‌وره‌ترین كوتله‌ كه‌ له‌ سائیرن و نه‌سر و حیكمه‌ و وه‌ته‌نییە پێكدێن، به‌ كوردیان وتووه‌، هیچ سازشێك نییه‌ و هیچ دانوستانێك ناكه‌ن له‌سه‌ر داهاتووی پارێزگای كه‌ركوك". 

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "هێزه‌كانی ناو گه‌وره‌ترین كوتله‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بن، كوردیش ئه‌مه‌ باش ده‌زانێت". 

سنید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، عه‌بادی و هێزه‌كانی دیكه‌ی كوتله‌كه‌یان نه‌كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر هیچ فشارێكه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندی هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كان به‌ دۆسیه‌ی كه‌ركوك، "هه‌تاوه‌كو ئه‌گه‌ر باجه‌كه‌ی دۆڕاندنی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانیش بێت". 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure