دواین نرخى ئه‌مڕۆى دۆلار و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 30/08/2018‌ :: 5560‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كه‌مێك دابه‌زى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار هاته‌خواره‌وه‌.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ داخستنى بازاڕدا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 200 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار جۆرێك له‌ كه‌مێك دابه‌زى و دۆلارێك به‌ 10750 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك 10660 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 100 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.066.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.074.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.092.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure