ئیسۆبیا: كۆپته‌رێك كه‌وته‌خواره‌وه‌ و 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / جیهان :: 30/08/2018‌ :: 235‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
له‌ ئه‌نجامی تێكشكانی كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی سه‌ر به‌ هێزه‌كانی به‌رگری نیشتیمانی ئه‌سیوبیا له‌ ناوچه‌ی لومی رۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌، 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی ئیسۆبیا له‌ زاری به‌رپرسانی سوپای وڵاته‌كه‌یان بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ نێوان قوربانییه‌كاندا دوو منداڵ و دوو ژن  هه‌ن. 

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ كۆپته‌ره‌كه‌ پاش گڕگرتنی كه‌وتووه‌ته‌ سه‌ر زه‌وی و تێكشكاوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بخاته‌ڕوو له‌سه‌ر ناسنامه‌ی قوربانییه‌كان یاخود هۆكاری بوونی مه‌ده‌نی له‌ناو ئه‌و كۆپته‌ره‌ كه‌ له‌ بنچینه‌دا سه‌ربازیی بووه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە