دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ به‌رزبوه‌ و گه‌یشته‌ 6.74 لیره‌

هەواڵ / ئابوری :: 30/08/2018‌ :: 1069‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ى توركى، به‌هۆى به‌رده‌وامى كێشه‌کانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتن به‌رزبوه‌وه‌ و پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دۆلارێك به‌ 6.74 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


دوێنى چوارشه‌ممه‌ له‌داخستنى بازاڕدا دۆلارێك به‌ 6.40 لیره‌ فرۆشرا، به‌ڵام پاشنیوه‌ڕۆی  ئه‌مڕۆ  به‌رزبوه‌وه‌ بۆ سه‌روو 6.74 لیره‌، به‌وه‌ش له‌ ماوه‌ى چوار رۆژدا لیره‌ 40 قروش دابه‌زى.

به‌بۆچوونى پسپۆرانى بازاڕى دراو له‌ مانگى ئابدا، لیره‌ له‌ خراپترین بارودۆخدابووه‌ 30% له‌ به‌هاكه‌ى له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا له‌دۆخى واخراپدا نه‌بووه‌.

ئه‌م دابه‌زینه‌ى به‌هاى لیره‌، دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنى چوارشه‌ممه‌ ئاژانسى "مودیز" بۆ پۆلینى دڵنیایی، ریزبه‌ندى دڵنیایی (20) بانكى توركیاى دابه‌زاند، رونیشكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هاى لیره‌ ناسه‌قامگیر ده‌بێت.

سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان   سه‌رككۆمارى توركیا دوێنێ چوارشه‌ممه‌ رایگه‌یاند، مه‌ترسییه‌ گه‌وره‌كه‌ى ئابووریمان تێپه‌ڕاندوه‌ و له‌ دوو مانگى داهاتوودا كێشه‌ ئابوورییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هاى لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلار 40 قروش دابه‌زى. 

   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure