دكتۆره‌ شایان عه‌سكه‌ری داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى تۆماركرد

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2018‌ :: 599‌ جار بینراوە

تاگ :: داد

دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
به‌هۆی ئه‌و ناوزڕاندنه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ به‌رامبه‌رى كراوه‌،  شایان عه‌سكه‌رى پزیشک لە نەخۆشخانەی نانەکەلی هەولێر، داوای یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ناوبراو له‌ هه‌ولێر تۆماركرد.


ئه‌مڕۆ 30/8/2018 له‌ شارى هه‌ولێر و له‌ دادگاى كه‌سنه‌زان  شایان عەسکەری داواى یاسایی له‌ ڕێگه‌ى پارێزه‌ره‌كانییه‌وه‌ لە دژی بەڕێوەبەرەکەی تۆماركرد.

دكتۆره‌ شایان عەسکەری له‌ لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتی "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا سه‌ربارى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕێكارى یاساییم به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر به‌هۆی داواكردنى مافى خۆمه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌م كه‌ به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى نانه‌كه‌لیشه‌ ناوم زڕێنراوه‌، بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى یاسایی خۆم بكه‌م، ئه‌مرۆ داواى یاساییم له‌سه‌ر ناوبراو تۆماركرد".

باسی له‌وه‌شكرد كه‌ هێشتا دۆسیه‌كانى ئه‌و كه‌ دوو دۆسیه‌ى یاسایین و داواى قه‌ره‌بووى لێكراوه‌،تا ئێستا یه‌كلایی نه‌بوونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام من سوكایه‌تیم به‌رامبه‌ر كراوه‌و له‌ ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن و تۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هێرشم كراوه‌ته‌سه‌ر، بۆیه‌ داواى یاساییم تۆماركردووه‌. 

لای خۆیه‌وه‌ ڕێبین شه‌مامه‌رى پارێزه‌رى شایان عه‌سكه‌رى باسی له‌وه‌كرد سێ پارێزه‌رى خۆبه‌خش له‌سه‌ر دۆسیه‌كانی دكتۆره‌ شایان به‌رگری لێده‌كه‌ن و ئه‌م داوایه‌ى ئه‌مرۆش تۆماركرا ئه‌وان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، به‌و ئومێده‌ى دادگا ڕۆڵى خۆی ببینێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure