چوار لایەنه‌ ناڕازییه‌كه‌ به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2018‌ :: 547‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
لەدوای کۆتاییھاتنی کۆبونەوەی هه‌رچوار لایەنی سیاسی (گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو)لە شاری سلێمانی، بەیاننامەیەکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.

د. ڕێبوار کەریم وتەبێژی ھاوپەیمانی بۆ دادپه‌روه‌رى و دیموكراسی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامه‌ی ھەرچوار لایه‌نی (گۆڕان و هاوپه‌یمانی و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو)ی خوێندەوەو رایگه‌یاند "لەکۆبونەوەکەدا جه‌ختكرایەوە لەسەر پرسه‌ سیاسییه‌كان و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق کە جەختدەکەینەوە لەسەر پرۆژەیەکی نیشتمانیی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی بژێوی خەڵک و پاراستنی مافە دەستورییەکانیان".

ڕاشیگەیاند "پێداگریی کرا لە ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەر کە گوزارشت بێت لە ئیرادەی ڕاستەقینەی خەڵک  و ھەرچوار لایەن بەردەوام دەبن لە ھاوکاری و ھەماھەنگی کاری ھاوبەش".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 30ی ئابی 2018، چوار لایەن کە پێکھاتبوون لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی و ھاوپەیمانی لە سەر ئاستی باڵا کۆبوونەوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure