سلێمانی؛ زیاتر لە 10 هەزار خوێندکار واز لە خوێندن دەهێنن

هەواڵ / کوردستان :: 30/08/2018‌ :: 4625‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
بەڕێوەبەری پلاندان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، زیاتر لە 10 هەزار خوێندکار لە ساڵی خوێندنی 2017-2018 لە خوێندن دابڕاون.


خۆگر خالید، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیەنێت، 10 هەزار و 339 خوێندکار لە سنوری هەر 12 پەروەردەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی وازیان لە خوێندن هێناوە.

وتیشی" لەو ژمارەیە 7 هەزار و 66 کەسیان کوڕن و 3 هەزارو 273 یان لە رەگەزی کچن".

ئاماژەی بەوەشکرد بۆ ساڵی خوێندنی 2017 - 2018 له‌سنورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى 453 هەزار و 325 خوێندکار هەبووە و 38 هەزار و 394 مامۆستاش هەبووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure