نێچیرڤان بارزانی: کۆمسیۆن ئامادەکاریی کردووەو هه‌ڵبژاردن دواناخرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 30/08/2018‌ :: 417‌ جار بینراوە

تاگ :: پارتی

دواڕۆژ
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر کۆبووەوەو نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ میدیاكان ئاشكراكرد.

نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دواى كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند "پێشتر پەرلەمان و حکومەت بڕیاریان لەسەر هەڵبژاردن داوەو کۆمسیۆنیش ئامادەکارییه‌كانی ته‌واوکردووە، بۆیه‌ هه‌ڵبژاردن دواناخرێت و له‌ كاتی خۆیدا ده‌كرێت".

جێگری سەرۆکی پارتی وتیشی "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جەختمانکردەوە كه‌ هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و کۆمسیۆنیش رونیكردووه‌ته‌وه‌ 95%ی هەموو کارەکانیان تەواوکردووە".

لەبارەی چوونی وه‌فدی كوردی بۆ به‌غدا نێچیرڤان بارزانی وتی "ئێمە و یەکێتی پێكه‌وه‌ دەچین بۆ به‌غدا، به‌ڵام پێمانخۆشە وه‌فدی هەرێمی کوردستان پێکەوەبین لە بە‌غدا، ئەگەر لایەنەکانی دیکەش بێن له‌گه‌ڵماندا".

بڕیارە 30ی ئەیلولی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure