یەكێتیی و گۆڕان كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام دەدەن

هەواڵ / کوردستان :: 29/08/2018‌ :: 159‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ى ئابى بەشێك لە رۆژنامە كوردییه‌كان:

كوردستانی نوێ‌:

- وەفدی یەكێتی و پارتی سەردانی بەغدا دەكات
- جێگری سەرۆك وەزیران، پڕۆژەی خزمەت-ی راگەیاند
  * قوباد تاڵەبانی: هەنگاوێكی گرنگە بەرەو حكومەتێكی ئەلكترۆنی و یەك پەنجەرەیی
- تا ئەم ساتەوەختە 30/9 وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانە و هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە
- یەكێتی: حوكمی مەدەنی بۆ كەركوك بگەڕێتەوە و شایستەیی هەڵبژاردن بدرێتە براوە
- تونس بە دوای شوناسی خۆیدا دەگەڕێت
  * سەرۆك دەڵێت: دەستوورمان پەیوەندی بە ئیسلامەوە نییە
- یەكێتی لەگەڵ هاوپەیمانی و یەكگرتوو كۆبۆوە .. یەكڕیزییمان، باشترین چەكە بەدەستی گەلی كوردەوە
- سەرۆك كۆمار: ئەزمونی (حكومەتی یەكێتیی نیشتمانیی) سەركەوتوو نەبوو، پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەش بەدوور دەزانم
- ئێزدییەكان لە تواندنەوەی نەتەوەییەوە بەرەو تواندنەوەی ئایینی
- مەسەلەی كورد لە پەیوەندییەكانی توركیا و ئێراندا
- نووسەرێكی كورد لە هۆڵەندا خەڵاتی رێزلێنانی پێدەبەخشێت

خەبات:
- پارتی و یەكێتی دوای كۆبوونەوەكەیان: 30ی ئەیلوول وادەی هەڵبژاردنە
- تونێلی پیرمام لە كۆتایی ئەمساڵ دەكرێتەوە
- زیاتر لە 300 ساڵە دانیشتوانی گوندی پیران خوێیان لە بازاڕ نەكڕیوە
- بەمزووانە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
- ئاژانسی هەواڵی تایوان راپۆرتێك لەبارەی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و دەڵێت: گەنجە سیاسییەكانی كوردستان رۆڵی سەركردە دەبینن لە بەرەو سەربەخۆیی
- لە ماوەی یەك هەفتەدا 8 كۆڵبەری كورد لە سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كوژراون
- خۆپیشاندەرانی بەسرە لە گۆڕەپانەكاندا خێوەت هەڵدەدەن
- ل دهۆكێ‌ سالڤەگەرا ئەنفالكرنا گوندێ‌ كورێمێ‌ دهێتە ساخكرن
- رێگای بەردەڕەش - دارەتوو تەواو دەكرێت
- بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و رێنماییە پەروەردەییەكان ژمارەیەك قوتابخانە و پەیمانگا داخران
- سلێمانی .. دوو گازینۆ و یانەیەكی شەوانە داخران و هوتێلێكیش سزای دارایی درا
- بەغدا رەوانەكردنی پۆستەی هەرێمی بۆ هەموو جیهان راگرتووە
- تیمەكێ‌ نوشدارێن ئەمریكی دێ‌ پتر ژ 40 نشتەگەریا بو نەخوشان ل پارێزگەها دهوكێ‌ ئەنجامدەن
- بانگدان لە مزگەوتەكان بەشێوازی ئەلیكترۆنی هێشتا لەژێر گفتوگۆدایە
- بەلجیكا .. بەكارهێنانی 10 هەزار هێلكە لە فستیڤاڵی هێلكەوڕۆندا

هاوڵاتی:
- ئێران قەڵای سەربازی لە سنوورەكانی هەرێم دروست دەكات
  * بەڕێوەبەری گومرگی راپەڕین: ئێران 700 مەتر سنووری هەرێمی كوردستانی بەزاندووە
- هێزە شیعەكان هۆشداری بە كورد و سوننە دەدەن
- ماوەی شەش ساڵە بەردی بناغەی نەخۆشخانەی 291 قەرەوێڵەییەكەی رانیە دانراوە و لەئێستادا كاركردن تێیدا وەستاوە
- نەشتەرگەریی جوانكاریی لەنێو كچان و كوڕاندا روو لەزیادبوونە
- مەستورەی ئەردەڵانی دەكرێتە زنجیرەی تەلەفزیۆنی
- پێشنیارێك بۆ شارەوانی و یەكە ئیدارییەكان: چۆن رێگری لە شێواندنی سیمای شار و شارۆچكەكان بگرین لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا؟
- قەندیل نمونەیە لە ژینگەیەكی پارێزراو و ئازادی كەو و سوێسكە و ئاسكە خۆش رەوشتەكانی ئەو بنارە
- گەنجێكی شارەزوور، فڕۆكەی بێ‌ فڕۆكەوان و ئۆتۆمبێلی بچووك دروست دەكات

ئاژانس:
- یەكێتیی و گۆڕان كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەنجام دەدەن
- ئەو كارە كەركوك بە تەواوەتی لە كوردستان دادەبڕێت .. بەغدا رێگەی كەركوك - هەولێری بە خاڵی گومرگییەوە كردەوە
- نوێنەری هەدەپە لە هەرێم: پارتی دەیەوێت بارەگاكانمان پێ‌ دابخات
- ئەندامێكی وەفدەكەی بەغدا: بارزانی پێی وتین گرنگە یەكێتیی خاكی عێراق بپارێزرێت
- فەرید ئەسەسەرد: سازش لەسەر پۆستەكانی پارێزگای كەركوك و سەرۆك كۆمار ناكەین
- حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی كاروباری رفێنراوانی ئێزدی: پەكەكە هاوكاریی كردوین و پارەشمان نەداوە بە داعش
- 64 هەزار ناوی لادراو لە تۆماری دەنگدەران گەڕێنراوەتەوە
- سكرتێری كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان: بەبێ‌ مەرجەعییەتێك ناتوانین لە ئێران كاریگەریمان هەبێت
- 34 ساڵە ئاگری شەڕی پەكەكە و سوپای توركیا ناكوژێتەوە .. زیاتر لە 60 هەزار كوژراویان هەیە
- ئاگر هەڕەشەیە بۆ سەر بازاڕە دێرینەكانی هەرێم .. لە 8 مانگدا بە سەدان حاڵەت هەبووە
- جیاوازی لەنێوان پاركەكانی هەولێر و سلێمانیدا دەكرێت 
  * سەرۆكی لیژنەی شارەوانی لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر: كێشەی كەمیی كارمەند لە پاركەكان نییە
- عەبدوڵڵا نەسرەت: زۆرێك لە زانایان و بانگخوازان كێشەی مەعریفی و ئایینیی بۆ كۆمەڵگە دروست دەكەن

هەولێر:
- شاندی باڵای پارتی و یەكێتی لە هەولێر كۆبوونەوە
- لە كۆبوونەوەی ئاسایی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش .. جەخت لە هاوكاری بەردەوامی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە كرایەوە
- بریتانیا یەكێك لە گەورەترین پڕۆژەكانی بۆ پاراستنی شوێنەوار لە كوردستان جێبەجێ‌ دەكات
- دێ‌ چەوا خو ژهەستییارییا ددانان پارێزێ‌؟
- رۆژنامەی حوریەت دانانی سیستەمی رادار لە كۆبانێ‌ پشتڕاست دەكاتەوە .. ئاخۆ راستە ئەمریكا سیستەمی راداری لە كۆبانێ‌ جێگیر دەكاتەوە؟
- 150 رێكخراوی كۆمەڵگای مەدەنی تایبەت بە ئافرەتان لە هەرێمی كوردستان هەن

وشە:
- عەبدولباری موهەندیس: لە هاوپەیمانی نائومێد نین و دەزانین رێمان دوورە
- بەسرە بەهۆی دەسەڵاتدارانییەوە لە سەرەمەرگدایە .. لە كۆی 100 وێستگەی پاڵاوتنی ئاو 73یان نایاسایین
- پیاوێك لە خورماڵ هەزاران كاسێت فیلم و گۆرانی كوردیی ئەرشیڤ كردووە
- لە زاخۆ كتێبخانەیەكی سەرنجڕاكێش لەبەردەم پردی دەلال كرایەوە
- بەڕێوەبەری كشتوكاڵی كەركوك: عەرەب دووبارە زەویی كورد داگیر دەكاتەوە
- كۆتایی ئەمساڵ 900 یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایاندا دابەش دەكرێ‌
- زیاتر لە نیوەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی بە ناوی شەهیدەوەن
- شنگالییەكان خۆیشیان نازانن چارەنووسیان چۆن دەبێت
- تائێستە شەهیدانی دەستی داعش بە شەهید تۆمار نەكراون
- 13یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە هەولێر دەكرێتەوە



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure