سلێمانی؛ بڕی ھاوردەکردنی گۆشت و مریشک دیاریکرا

هەواڵ / ئابوری :: 29/08/2018‌ :: 351‌ جار بینراوە

دواڕۆژ،زریان محەمەد
بەمەبەستی سه‌قامگیركردنى نرخه‌كان و راگرتنی هاوسەنگی نێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەکراو لەبەرهەمەکانی پەلەوەر و ئاژەڵ، رێژەی هاوردەکردنیان لە مانگى ئایندەدا گۆڕانکاری تێدا دەکرێت.
 

رزگار حەمەد خدر، جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند "لیژنەی دیاریکردنی بەروبوومی ئاژەڵی و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا کۆبووینە، پاش هەڵسەنگاندن بۆ ئاستی بەروبوومی ناوخۆیی بڕیاردرا پێداچونەوە بەبڕی ئەو بەروبوم و پێداویستیانەدا بکرێت کە هاوردەی پارێزگای سلێمانی دەکرێت".
 
ڕاشیگەیاند "بەلەبەرچاوگرتنی بەرزنەبوونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆ و هاوردەکراوە لیژنەکە بڕیاریدا، لە مانگی ئەیلول-دا گۆڕانکاریی لە جۆر و بڕی ئەو کاڵا و شمەکانەدا بکات، کە هاوردەی شاری سلێمانی دەکرێت".
 
سەبارەت بە جۆر و بڕى ئەو پێداویستیانەى هاوردەى شارى سلێمانی دەکرێت، وتی "بڕیاردرا رێگە بە هاتنە ناوەوەی 500 تۆن مریشک و 500 تۆن گۆشتی سور دەدرێت هەروەها 800 تۆن ماسی لەگەڵ 210 تۆن هێلکە هاوردەبکرێت لەبەر زۆربوونی خواست لە وەرزی پایزدا".
 
ئاماژەی بەوەشدا بۆ مانگی ئەیلول پێداویستی شارى سلێمانی پێویستی بە 500 سەر ئاژەڵى زیندوو هەیە، بۆیە لە ڕێگەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی سلێمانیەوە هاوردە دەکرێت.

 ژ.م



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure