سائیرون واده‌ی راگه‌یاندنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ئاشكراده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 29/08/2018‌ :: 309‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 
سه‌ركرده‌یه‌كی هاوپه‌یمانی سائیرون كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت ئاشكرایده‌كات، له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا كه‌ له‌ 3ی ئه‌یلول ده‌بێت، گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی راده‌گه‌یه‌نن و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. 


ئه‌یمه‌ن شومه‌ری، سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی سائیرون ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی ئاب، له‌ میانی لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی "بناغه‌ی گه‌وره‌ترین كوتله‌ كه‌ له‌ ئوتێل بابل دانرا و له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سائیرون و نه‌سر و حیكمه‌ و وه‌ته‌نیه‌ پێكدێت، له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی راده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ربێت و هێزه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ نه‌یانتوانی كوتله‌یه‌كی له‌وه‌ گه‌وره‌تر پێكبهێنن پێش دانیشتنی په‌رله‌مان". 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاوپه‌یمانی سائیرون و ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیدان له‌ روانگه‌ی یاسایی و ده‌ستورییه‌وه‌ گه‌وره‌ترین كوتله‌ پێكده‌هێنن، له‌ حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر كوتله‌ی له‌و گه‌وره‌تر پێكنه‌هێنرێت. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ دوێنێ عه‌بدوڵا زه‌یدی، سه‌ركرده‌یه‌كی ته‌یاری حیكمه‌ سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی به‌ پشتیوانی 130 ئه‌ندام به‌ چونه‌ پاڵ گه‌وره‌ترین كوتله‌ راگه‌یاند، جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌ كه‌ راگه‌یاندنی ره‌سمی گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌كلابوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كورددایه‌. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure