هۆکاری سەرداننەکردنی کۆریای باکور لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە ئاشکرابوو

هەواڵ / جیهان :: 29/08/2018‌ :: 351‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە هەڵوەشانەوەی سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور کە بڕیاربوو لە کۆتایی هەفتەی رابردوو ئەنجامبدرێت، دەگەڕێتەوە بۆ نامەیەک لە پیۆنگ یانگەوە کە بەرپرسانی ئەمریکا بە دوژمنکارانەی ناودەبەن.


باسی لەوەشکردوە کە ناوەڕۆکی ئەو نامەیەی کیم یۆنگ شۆل، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوەندی حزبی دەسەڵاتدار کە ئاڕاستەی بەرپرسانی ئەمریکای کردوە ناڕوونە.

رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردوە کە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی هەینی نامەکەی لەو بەرپرسەی کۆریای باکورەوە پێگەیشتووە و پیشانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای داوە، دواتر هەردوکیان پێیانوابووە کە نامەکە بەڕادەیەک دوژمنکارانە بووە کە بەهۆیەوە گەشتەکەی پۆمپیۆ هەڵبوەشێننەوە.

لەگەڵ هەڵوەشانەوەی سەردانەکە، دۆناڵد ترەمپ تویتێکی کرد و وتی "لەسەر ئاستی داماڵینی چەکی ئەتۆمی پیۆنگ یانگ هیچ چوونە پێشەوەیەک بوونی نییە".

تویتەکەی ترەمپ لەکاتێکدایە کە چەندین راپۆرتی سەربەخۆ گەیشتونەتە ئەمریکا و ئەوەیان دەرخستوە کە کۆریای باکور هیچ بەرەوپێشچوونێکی نییە بۆ وەستانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەگەرچی کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور لە کۆبونەوە مێژووییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پەیمانی دابوو بەرنامە ئەتۆمییەکەی بوەستێنێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure