ژه‌هراویبوون رۆژانه‌ زیاتر له‌ 400 كه‌س له‌ به‌سڕه‌ ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 28/08/2018‌ :: 678‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى پیسبوونى ئاوه‌وه‌ رۆژانه‌ نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌بى خه‌سیب له‌ پارێزگاى به‌سره‌ 400 حاڵه‌تى ژه‌هراوى بوون وه‌رده‌گرێت.


كۆمسیۆنى باڵاى مافى مرۆڤ له‌ عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئابى 2018 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له‌به‌ر پیسبوونى ئاوى پارێزگاى به‌سره‌، رۆژانه‌ ده‌یان كه‌س ژه‌هراوى ده‌بن، شاندێكى كۆمسیۆنیش چووته‌ پارێزگاكه‌ و هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌ى دیكۆمێنتكردووه‌.

ئاشكراشیكرد، نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌بى خه‌سیب رۆژانه‌ى زیاتر له‌ 400 نه‌خۆشى ژه‌هراوى بوو رووى تێده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ ته‌نها نه‌خۆشخانه‌شه‌ كه‌ تووشبوان به‌ ژه‌هراوى بوون له‌و قه‌زایه‌ رووى تێده‌كه‌ن، كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى قه‌زاكه‌ نزیكه‌ى (450) هه‌زار كه‌سه‌.

كۆمسیۆنه‌كه‌ ئاماژه‌شیدا، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ته‌نها ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ هه‌یه‌، ته‌رخانكردنى كه‌م و كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ زۆر كه‌من.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure