رۆژی هەینی شاندێكی هاوبەشی یەكێتی و پارتی دەچێتە بەغدا

هەواڵ / کوردستان :: 28/08/2018‌ :: 839‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆتاییهات و بڕیاردرا شاندێكی باڵای هەردوولا رۆژی هەینی 31ی ئاب، بچنە بەغدا و لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عێراق بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كۆبنەوە.


كۆبوونەوەی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرۆكایەتی كۆسرەت رەسوڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی لەهەولێر كۆتاییهات.

بەپێی زانیارییەكانی دواڕۆژ، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە شاندێكی باڵای هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی رۆژی هەینی 31ی ئاب سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ لایەنەكانی عێراق کۆببنەوەو بۆ پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی دەست بە گفتوگۆکانیان بکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure