دواین نرخى ئه‌مڕۆى دۆلار و تمه‌ن

هەواڵ / ئابوری :: 28/08/2018‌ :: 11375‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28 ی ئابی 2018 له‌کاتی داخستنی بازاڕه‌كاندا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و تمه‌نیش به‌رامبه‌ر دۆلار كه‌مێك هاتەخوارەوە.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، له‌ داخستنى بازاڕدا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر دینار دابه‌زینێكى كه‌مى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا به‌ 121 هه‌زار و 250 دینار بوو.

سه‌باره‌ت به‌ به‌هاى تمه‌ن وتى "ئه‌مڕۆ به‌هاى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار ناسه‌قامگیر بوو و به‌رزونزمى زۆری كرد و نرخی تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینێكى كه‌مى بەخۆیه‌وه‌ بینى و دۆلارێك به‌ 10650 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، لەکاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕیشدا دۆلارێك 10600 تمه‌ن بوو".
 
به‌گشتى ئه‌مڕۆ به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120 هەزار و 250 دینار بوو.
- به‌كاتى داخستنی بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121 هەزار و 100 دینار بوو

به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر تمه‌ن:
- كردنه‌وه‌ى بازاڕ : 100 دۆلار 1.060.000 تمه‌ن.
- داخستنى بازاڕ : 100 دۆلار 1.065.000 تمه‌ن كاش.
- بەڵام بە حەواڵە 100 دۆلار 1.085.000 تمه‌ن



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure