بانگهێشتكردنى روحانى بۆ په‌رله‌مان به‌هاى تمه‌نى زیاتر دابه‌زاند

هەواڵ / ئابوری :: 28/08/2018‌ :: 1350‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ى ئاب، به‌هۆى خراپى ره‌وشى ئابوورى ئه‌و وڵاته‌، په‌رله‌مانى ئێران، حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆك كۆمارى بانگهێشتى دانیشتێك كرد، به‌هاى دراوى ئێرانى له‌ بازاڕه‌كاندا زیاتر هاته‌ خواره‌وه‌.


به‌پێى سایتى " Bonbast.com " كه‌ چاودێرى به‌هاى دراوى ئێرانى ده‌كات، پێشنوه‌ڕۆ له‌ بازاڕه‌ نافه‌رمییه‌كانى تاراندا، دۆلارێك له‌ 11100 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا دوێنى دووشه‌ممه‌ دۆلارێك به‌ 10750 تمه‌ن بوو.

له‌ دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌ماندا حه‌سه‌ن روحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌رگرى له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى كرد و كێشه‌ ئابوورییه‌كانى به‌سته‌وه‌ به‌ دووباره‌ سه‌پاندنه‌وه‌ى سزاكان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ كه‌ بوو به‌هۆى داڕمانى به‌هاى دراوى ئێران.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە