كارنامه‌ى یه‌كه‌م دانیشتنى په‌رله‌مانى نوێى عێراق

هەواڵ / عێراق :: 28/08/2018‌ :: 224‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد، رۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو 3ى ئه‌یلول، یه‌كه‌م دانیشتنى خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى عێراق برێوه‌ده‌چێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌ى فه‌رمانگه‌ى راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28/8/2018 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتوو "له‌دانیشتنه‌كه‌دا ده‌قى سوێنخواردنى ده‌ستورى په‌رله‌مانتارانى نوێ ده‌خوێندرێته‌وه‌و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ش وتاریان ده‌خوێننه‌وه‌".

دوێنێ دووشه‌ممه‌ فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆمار له‌ مه‌رسومێكى كۆماریدا، داواى له‌ په‌رله‌مانى نوێ كرد كه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ 3/8/2018 كۆببنه‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure